پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و پرسی یەكخستنەوەی ناو ماڵی كورد و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی عێراق، بابەتی سەرەكیی گفتوگۆكان بوو.
رۆژی دووشەممە 5_9_2022، شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی و ئەندامێتی سەفین مەلا قەرە و بەختیار ئەولی، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و عومەر عەبدولعەزیز و مستەفا عەبدوڵا پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە كە پێویستە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان چیتر دوانەكەوێت و لە نزیكترین كاتدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت.