لایەنە سیاسییەکانی عێراق داوایەک ئاراستەی سەدر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی گفتوگۆی نیشتمانی کە پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد تێیدا بەشدار بن کۆتاییهات و بەشداربووان داوایان لە ڕەوتی سەدر کرد بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات.

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا کە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تێیدا بەشداربوو چەند خاڵێک خرانەڕوو لەنێویاندا سەرجەم لایەنەکان بڕیاریاندا لیژنەیەکی هونەری لە لایەنە جیاجیاکان پێکبهێنرێت لەپێناو پێکگەیشتنی بیر و دیدە هاوبەشيکان لەبارەی نەخشەڕێگای چارەسەری نیشتمانی و لێکنزیک کردنەوەی تێڕوانینە جیاوازەکان لەبارەی ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداچوونەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش تێیدا ئامادەبوو، جەخت لە کاراکردنەوەی دامەزراوە و مافە دەستورییەکان کرایەوە و جارێکیکە داوا لە ڕەوتی سەدر کرایەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات تا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە ناکۆکییان لەسەرە و بگەنە چارەسەر.

هاوکات، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان کردەوە لە گرنگی ڕێگریکردن لە هەموو جۆرە گرژی و ئاڵۆزییەک و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە لێدوانێک کە ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە پەیوەندی برایانەی نێوان لایەنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا