پۆڵەتیک پرێس
کۆلیستڕۆڵ یەکێکە لەو ماددانەی گرنگە بۆ جەستە بەمەرجێک لە ڕێژەی ئاسایی زیاتر نەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لە جەستەدا زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات، دوو خواردنەوەی سروشتی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن:
-شەربەتی سروشتی تەماتە
دەوڵەمەندە بە لایکۆبین یەکێکە لەو ماددانەی یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ دەدات، بەیەکێک لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ڕیشاڵەکان دادەنرێت.
-چای سەوز
دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.