نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دوو دۆلار زیادیکرد و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 95 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 95 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بەهای نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ماوەی سێ مانگە بەردەوام نرخەکانی نەوت لە پاشەکشە و یاریکردندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا