ئەو ناوچەیەی خۆرئاوابوون بۆماوەی چوار مانگ تێیداڕوونادات

پۆڵەتیک پرێس

تائێستا بیرتکردۆتەوە لە وڵاتێکدا بژیت خۆر بۆماوەی چوار مانگ خۆرئاوا نەبێت، ئەو وڵاتە بۆماوەی چوار مانگ هەرگیز شەو نایەت، ئەویش ناوچەی سەڤالبەردەی نەرویجە دەکەوێتە ناوچەی باکوورەوە هەموو ساڵێک بۆماوەی چوار مانگ خۆر ئاوانابێت.

بەپێی ماڵپەری ئێڵ ئەی دی هەرێمی سەڤالبەردە بە”خاکی خۆری نیوەشەو” ناودەبرێت، لە سەرەتای 20ی نیسانەوە تا 22ی مانگی ئاب خۆرئاوا نابێت و تا نیوەی شەو دەمێنێتەوە.

سفالبارد قرية لا ترى الشمس 4 شهور متواصلة كل عام | سائح

بەرپرسانی گەشتیاری ناوچەکە ڕێنمایی دەدەن بەو کەسانەی وێنەدەگرن بۆئەوەی وێنەکانیان بە دیقەیەکی بەرز و جوان دەربچێت هیچ مودێکی تایبەتی بۆ زیادنەکەن و بە سادەیی بیگرن، چونکە ڕەنگەکان زۆر ڕوونترن لە خۆری نیوەی شەودا، چەندین ناوچەی دیکەش هەمان دیاردەی تێداڕوودەدات وەک فینمارک، ترومس، لۆڤۆتین، ڤیستیرۆلن، هیلگلاند، بۆدۆ و وسالتن، بەڵام سەڤالبەرد لەوچاو ئەو ناوچانەدا خۆر بۆماوەیەکی درێژتر تێیدا ئەمێنێتەوە و ئاوانابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا