سەرۆکی باندە لەشفرۆشییەکانی هەولێر و هاوکارێکی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، زارا سدیقی و ئیلهام چوبدار لەلایەن دادگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، “زارا سدیقی هەمەدانی ناسراو بە ”سارە” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی نەغەدە هاوڕێ لەگەڵ ئیلهام چووبدار تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئورمیە لە چالاکانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی (پەلکەزێڕینە) لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی فساد فی الارض لەڕێگەی پەرەپێدان بە هاوڕەگەزخوازییەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە فەرمی بەو دوو کەسە ڕاگەیەندراوە.

هاوکات، هەر لەو دۆسیەیەدا سوهەیلا ئەشرەفی تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ئورمیە کە ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی سزاکەیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا