سەرۆکی مۆساد هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەگەیەنێتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یائیر لابید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ” دەیڤد برینگ سەرۆکی دەزگای مۆساد سبەی دووشەممە سەردانی ئەمریکا دەکات و هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی مەترسییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەگەیەنێت بە بەرپرسانی ئەمریکا”.

یائیر لابید ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد، سبەی دووشەممە سەرۆکی دەزگای مۆساد سەردانی ئەمریکا دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەگەیەنێتە ئیدارەی ئەمریکا”.

ڕوونیشیکردەوە، “هەڵمەتێکی چڕ دەکەین لەپێناو ڕێگریکردن لە واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییە مەترسیدارەکەی نێوان ئێران و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا