لیۆن ئەم هەفتەیە یەكسان بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە ئەنجامدانی تاكە یارییەك لە نێوان هەردوو یانەكانی ئۆلمپیك لیۆن و نیم ئۆڵمپیك یارییەكانی هەفتەی 4 ی خولی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا دەستی پێكردەوە تیایدا یانە گەورەكە خولەكە كە وەرزی بە كۆتا هێنراو دووەم بوو هەروەها لە چوار گۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكانیشدا بوو نەیتوانی بردنەوە بەرامبەر یانە نوێیەكی خولەكە تۆمار بكات و تەنها بە یەكسانی یارییەكەیان بە كۆتا هات.

سبەی شەممە دوو یاری لە خولەكە بەڕێوە دەچێت و ڕۆژی یەك شەممەش تەواوی یارییەكانی هەفتەكە بەڕێوە دەچن كە تیایدا یانەی پاریس سانت جێرمان دەبێتە میوانی یانەی نیس بە هیوای ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەی بردنەوەكانی.

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمشەو هەینی
لیۆن 0 X نیم ئۆلمپیك 0

لیستی یارییەكانی سبەی شەممە
لانس X بۆردۆ
ڕین X مۆناكۆ

ڕۆژی یەك شەممە
نیس X پاریس سانت جێرمان
مۆنپێلێ‌ X ئێنجی
ستراسبۆرگ X دیجۆن
میتز X ستاد ڕیمس
ستاد بریست X لۆریان
نانت X سانت ئیتیان
مارسیلیا X لیل

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا