ژمارەی ئەو فڕۆكانەی رۆژانە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كرد، ڕۆژانە 800 فڕۆكە بە كایەی ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارتی گواستنەوەی عێراق، دوای ئەوەی لە رێگەی نزیكەی 300 چاودێری ئاسمانییەوە كایەی ئاسمانی عێراق چاودێری ورد دەكرێت ژمارە ئەو فڕۆكانەی ئاسمانی عێراق تێدەپەڕێنن زیادیان كردوە و رۆژانە گەیشتووەتە 800 فڕۆكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بە سەر ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن زیادیان كردوە، بە جۆرێك پێش ساڵی 2021 ڕۆژانە تەنیا 150 فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەو فڕۆكانەی بەشێوەی ترانزێت بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا