گەریلا كوژرانی ژمارەیەك سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلادا چوار سەربازی توركیا كوژران، دوو هێلیكۆپتەری سكۆرسكی و دوو كامێرای حەراری تێكشكێندران، دوو هێلیكۆپتەری سكۆرسكی و حەفارەیەك یش زیانیان لێدرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: هێزەكانمان تاكتیكی بەهێزی گەریلا لە ناو یەكدا بەكاردەهێنن و گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: سوپای توركیا هێرشی دڕندانە كە لە مێژوودا هیچ نمونەیەكی نییە ئەنجام دەدات، لە زاپ، سوپای توركیا ئاڤاشین و مەتینا لە بەرامبەر بەرخودانی شكۆداری هێزەكانمان گەیشتووەتە كۆتایی و بۆ ئەوەی خۆی لەو دۆخە رزگار بكات، هێرشەكانی خۆی لە چەمچۆ و سیدای زاپ بەرفراوانتر كردووە.

ڕونیكردووەتەوە: گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆكەكان 20 چالاكیان ئەنجامداوە، لەو چالاكیانەدا لانیكەم چوار سەربازی سوپای توركیا كوژران، هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی و دوو سیستمی كامێرای حەراری تێكشكان. زیان لە دوو هێلیكۆپتەری سكۆرسكی و حەفارەیەك درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا