وەزیری دارایی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بازرگانانی سلێمانی پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بازرگان و پیشەسازانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لەگەڵ د.كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی سلێمانی و سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و پیشەسازانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە.
لەو كۆبونەوەدا وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەین كە سەرجەم گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە نەهێڵین و شێوازی باجی سەر بازرگانان ڕێكبخەنەوە.

هاوكات بازرگانان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باج و سەرۆكی ژوری بازرگانی داوایان كرد ڕێنمایی و گشتاندنی نوێ لەو بارەیەوە دەربكرێت كە لەگەڵ ڕێژەی داهات و داتای ڕاستەقینەی ژمێرەی كۆتایی كۆمپانیاكان بگونجێت.

ئاوات جەناب نوری بڕیاریدا لیژنەیەكی تایبەت كە وەك هێڵی گەرمی نێوان بازرگانان و وەزارەت پێكبهێنرێت و نوێنەری هەریەك لە ژوری بازرگانی و پیشەساز و بازرگانانی تێدابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا