تایبەتمەندیەکانی پادە نوێیەکەی لینۆڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ تایبەتمەندیە زۆرەکەی ئایدیا پاد فایف ئای کرۆم بوک دەخاتەڕوو.

ئایدیا پاد فایف ئای کرۆم بوک شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 16 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 350 مۆمە، چارەسەرکەری ئەنتڵ پێنتیۆم 8550ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 512 گێگابایتە، چوار دەرچەی یو ئێس بی تایپ ئەی و سی هەیە، دوای بارگاویکردن بەرگەی 12 کاتژمێر کارکردن دەگرێت، نرخەکەی لە 549 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا