لەچەمچەماڵ کەسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دروشم و پەیامی داعش دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک دروشم و پەیامی گروپی چەکداری داعشی بڵاوکردووەتەوە و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای بڵاوبونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن تۆمەتبار (م ،ع ،ع ) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، کەتێیدا دروشم و پەیامی گروپی تێرۆریستانی (داعش)و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی تێدا بڵاوکردۆتەوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەوبارەیەوە دەستیان بەکۆکردنەوەی زانیاری وورد کرد”.

ئاشکراشی کرد، “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکە، بەپێی ماددەی (2) ی بەرەنگاربونەوەی تێرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕۆژی 27ی 8ی 2022 له قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لەئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە چەندین گرتەی ڤیدیۆیی تر لەناو مۆبایلەکەیدا دەستیبەسەردا گیرا، لەبەر هەستیاری دۆسیەکە و ڕەوتی لێکۆڵینەوە گرتە ڤیدۆییەکانی تر بڵاوناکەینەوە و پارێزراون .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا