لە سلێمانی قیرکردنی شەقام و گەڕەکەکان بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، قیرکردنی شەقام و گەڕەکەکانی سلێمانی بەردەوامی هەیە و تا ئێستا چەند گەڕەکێکی شارەکە قیرتاوکراون.

شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بەهاوکاری بەشی ئامێرەکان و کارگەی قیری تانجەرۆ لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هەستاون بە قیركردنی شە‌قامی سە‌رە‌كیی گە‌ڕە‌كی خە‌بات بە‌ ئاڕاستەی شە‌قامی 60 مەتری نزیك بنكە‌ی پۆلیسی سە‌یوان.

وتیشی، “لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شە‌قامە‌كانی گە‌ڕە‌كی حاجیاوا، گە‌رە‌كی 314 تانجە‌رۆ، شە‌قامی بە‌ردە‌م قوتابخانە‌ی قە‌ندیل، شە‌قامی بە‌ختیاریی نزیك بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی گشتیی شارە‌وانیە‌كان قیرتاوکراون و نۆژەنکراونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا شە‌قامی گە‌رە‌كی ئاشتی نزیك مزگە‌وتی دارالسلام و شە‌قامی رزگاری نۆژەنکراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا