پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە لە سەرانسەری عێراق بەرزببنەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکیش بەردەوام بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، “لە ڕۆژی چوارشەممەوە پێشبینی دەکرێت وردە وردە لە ناوەڕاست و باکوری عێراق پلەکانی گەرما نزمببەنەوە و دواتریش لە ڕۆژی پێنجشەممە لەناوچەکانی باشووری عێراقیش پلەکانی گەرما دادەبەزن”.
هاوکات وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری تەندروستیی خۆیان بن و لەو پلە بەرزەی گەرمادا نەهێڵن تیشکی خۆریان بە ڕاستەوخۆ بەربکەوێت.