پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی سوریا لەسەر دوایین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و حەلەب هاتەدەنگ و دەڵێت، ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکات.
لەوبارەیەوە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، “ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکات و دۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە توشی تەقینەوە دەکات”.
وتیشی، سوریا بێدەنگ نابێت لە ئاست هێرشەکانی ئیسرائیل و وا دەکات زوو بێت یان درەنگ ئیسراییلییەکان باجی هێرشەکانیان بدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسرائیل ناوبەناو بەبیانووی بوونی گروپەکانی نزیک لە ئێران ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل دەکاتەئامانج و دوایین هێرشەکانیشی بۆسەر فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب بوو.