داوای گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای شكاندی مانگرتن لە زیندانییان و گواستنەوەیان بۆ چاكسازیی گەورانی سلێمانی دەكەن و دەڵێن چەندین جار لە چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادراون و بێبەشكراون لە مافە سەرەتاییەكانیان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 1_9_2022، تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان ڕاگەیەندراوێكیان لەبارەی دۆخی زیندانییانی بادینان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا داوای شكاندنی مانگرتن لە زیندانیان و گواستنەوەیان بۆ چاكسازیی گەورانی سلێمانیی دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەی تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان كە ئاڕاستەی ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، هاتووە: ڕای گشتی هەرێم و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگادارن كە ڕۆژنامەنووس و چالاوانانی بادینان لەسەر بیروڕای ئازاد و پیشەی ڕۆژنامەوانیی سزادراون، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئێستا لەناو چاكسازیی گەورانی هەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتووەكانی تر بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستییان و وەكو پرسێكی مرۆڤایەتیی داواكارین زیندانییانی بادینان مانگرتنەكەیان بشكێنن، بۆ پاراستنی مافەكانیان ڕەوانەی چاكسازیی سلێمانی بكرێن.

دوێنێ چوارشەممە 31_8_2022، دادگای كەتنی هەولێر بڕیاریدا كە ئازادكردنی مەرجدار زیندانیكراوانی بادینان ناگرێتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی زیندانیان و تیمی پارێزەرانیانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا