دادگای كەتنی هەولێر لەبارەی زیندانییانی بادینان بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای كەتنی دەشتی هەولێر ئازادكردنی مەرجداری بۆ پێنج دەستگیركراوی بادینان رەتكردەوە، كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە مانیان لە خواردن گرتووە و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی زیندانیانیش دەڵێت، تانە لە بڕیارەكە دەدەن.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند، تانە لەو بڕیارەی دادگای كەتنی دەشتی هەولێر دەدەن و داوای تەمیزكردنەوەی دەكەن.

لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا، بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینان داوایەكیان ئاڕاستەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردەوە كە لە گرتووخانەی چاكسازی هەولێرەوە بۆ چاكسازانی سلێمانی بگوازرێنەوە.

رۆژی سێشەممەش داواكاری گشتی هەولێر، ئازادكردنی مەرجداری بۆ ئەو پێنج دەستگیركراوەی بادینان رەتكردەوە، كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە مانیان لە خواردن گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا