پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز لەڕێی چوار مووشەکەوە بۆردومان کراوە و زیان بە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی چوار مووشەکەکەوە زیان بەر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و مووشەکەکان لە ناوچەی حەبیبە و بەلەدیات لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئاراستەکراون”.
پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەی سەوز لەڕێی کاتیۆشاوە کراوەتەئامانج و بەهۆی بۆردومانەکەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی مەترسی خستووەتەکار.
لە پاشنیوەڕۆی دووشەممەوە دۆخی بەغدا ناجێگیرە و دوابەدوای وازهێنانی هەمیشەیی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی، لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی سەوز و بینا حکومییەکان و لە شەویشدا پێکدادانی قورس لەنێوان لایەنە جیاجیاکاندا دروست بوو.