ئێران داوا لە هاووڵاتییانی دەكات سەردانی عێراق نەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی ئێران داوا لە هاووڵاتییانی دەكات سەردانی عێراق نەكەن.
رۆژی دووشەممە 29_8_2022، وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە راگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییانی كرد سەردانی عێراق نەكەن.

باسی لەوەشكردووە كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان بەشێوەیەكی سەلامەت لە عێراقدا.

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە كاتێكدایە، رۆژی دووشەممە 29_8_2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا دەستبەرداربوونی خۆی لە كاری سیاسی راگەیاند.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک