قەدەغەی هاتووچۆ لە هەموو پارێزگاكانی عێراق راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق رابگەیەنێت.

بڕیارەكە لە كاتژمێر 7:00 ئێوارەی ئەمڕۆ 29-08-2022ەوە تاوەكو كاتێكی نادیار جێبەجێدەكرێت.

رۆژی دووشەممە، فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قەدەغەی گشتی هاتوچۆی لە تەواوی پارێزگاكانی وڵاتدا راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تا كاتێكی نادیار و دەركردنی رێنمایی بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكە، دۆخەكە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لە سەرجەم كارە سیاسییەكان راگەیاند و وتیشی، جگە لە سێ دامەزراوە، سەرجەم دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە سەدر دادەخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا