کازمی کارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەڵپەسارد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هەڵپەسارد.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەناو ناوچەی سەوز، مستەفا کازمی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هەڵپەسارد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران چوونەتەناو بارەگای ئەنجومەنی وەزیران لەناو کۆشکی حکومیی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وازهێنانی هەمیشەیی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەو بڕیارەش لایەنگرانی هەڵیانکوتایەسەر کۆشکی حکومیی عێراق و چوونەناو کۆشکی سەرۆکایەتی و بارەگای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا