موقتەدا سەدر وازهێنانی یەکجاریی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاند و سەرجەم بارەگاکانی حزبەکەشی دادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وازهێنانی یەکجاریی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاند و بڕیاری داخستنی سەرجەم دام و دەزگاکانی سەربە ڕەوتی سەدری دەرکرد جگە لە مەزارگەکەی باوکی.

ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “زۆرێک لەوان لەنێویشیاندا بەڕێز حائری پێیانوایە ئەم سەرکردایەتییە بە فەرمان و ویستی ئەوان هاتووەتەبوون، نەخێر، ئەمەبە فەزڵی خوایە بە پلەی یەکەم و پاشان بە فەرمانی بەڕێز باوکی پیرۆزە کە دەستبەرداری عێراق و خەڵکەکەی نەبوو”.

وتیشی، “سەرباری وازهێنان و خانەنشینبوونی، بەڵام نەجەفی ئەشرەف هەر بارەگای گەورەی مەرجەعیەتە وەک هەمیشە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “هەموو ئەوەی دەمویست ئەوەبوو هێزە سیاسییەکانی شیعە نزیک بکەمەوە لە جەماوەری عێراق تا هەست بە ئازارەکانیان بکەن”.

دووپاتیشی کردەوە، بڕیارمدابوو دەستوەرنەدەمە کاروبارە سیاسییەکانەوە و ئێستاش وازهێنانی کۆتایی ڕادەگەیەنم و سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر دادەخەم جگە لە مەزارگەی شەریف و مۆزەخانەی شەریف و دەستەی شوێنەواری ئالسەدر، ئەگەر مردم یان کوژرام، داوای فاتیحە و نزاتان لێدەکەم.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا