سوودەکانی سیستمی خۆراکی ڕووەکی

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی ڕووەکی لەهەموو جیهاندا بڵاوە، سوود و زیانی تەندروستیشی هەیە بەپێی جیاوازی سیستمەکە لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروستی دابنرێت سوودی تەندروستی هەیە.

فوائد النظام الغذائي النباتي للصحة والبشرة

پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی ڕووەکی واتا خواردنی بەرهەمە ڕووەکیەکان و دوورکەوتنەوە لە هەموو بەرهەمە ئاژەڵیەکان، بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی ڕووەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان و کالۆری و کۆلیستڕۆڵی کەمە، ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت:

-ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە ڕێنمایی دەکرێن ئەو سیستمە پەیڕەوبکەن، چونکە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

-مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

-سوودێکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێش هەیە.

-بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا