پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە مۆبایلە بەهێزەکان.
سامسۆنگ گالاکسی بەدی فایف کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6225 سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 30 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.