بارتۆمیۆ لە نێوان دەستلەكاركێشانەوە و مانەوە دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی هەڵمەتی لێسەندنەوەی متمانە لە خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە و ئەندامانی ئیدارەكەی بە سەركەوتوویی بە كۆتا هات و پێشكەش بە دەستەی سەربەخۆی یانەكە كردا كە خۆی لە 20.000 هەزار واژوو زیاتردا دەبینییەوە كە خۆی پێویستی بە 16.500 واژوو بوو.

دەستەی سەربەخۆی یانەكە ئەوەی ئاشكرا كرد كە واژووەكان گەواهیدەری ئەوەن كە چی دی بارتۆمیۆ كە لە ساڵی 2014 سەرۆكایەتی یانەكەی گرتۆتە دەست و تا مانگی 3 ی ساڵی داهاتوو كە وادەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكانە بە سەرۆك دەمایەوە لە ئێستادا بە پێی یاسا دۆخی قورس و هەستیار بووە یان دەبێت بڕیاری واز هێنان بدات یاخود بە بڕیاری یاسای سەربەخۆی ناوخۆیی یانەكە لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانیش لە كەتەلۆنیاوە باس لەوە دەكەن كە لە ئێستادا بارتۆمیۆ لە بەردەم دوو ئەگەر دایە یان دەستلەكارێشانەوەی ئاشتییان لە ئەمڕۆ و سبەینێ‌ دا یاخود دژایەتی كردنی هەڵمەتەكە و دەست گرتن بە كورسی سەرۆكایەتییەوە تا وادەی هەڵبژاردنی نوێ ئەو كا پێویست بە هیچ ناكات خۆسی ماریا بارتۆمیۆ بە تەواوەتی دوور دەخرێتەوە لە كورسی سەرۆكایەتی یانەكە و لەوانەشە هەر ڕێگیری لێ‌ بكەن بشچێتەوە نێو كامپ نو.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا