ژیانی ٣٠ ملیۆن کەس لە مەترسیدایە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراک رایگەیاند، نزیکەی ٢٧٠ ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئەمڕۆ بەرنامەی خۆراک تەنیا دەتوانێت یارمەتی ١٣٨ ملیۆن کەس بدات.

ئەمڕۆ هەینی، دەیڤد بیزلی بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراک هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی، رەنگە نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی برسێتییەوە بمرن، چونکە بەرنامەی خۆراک ناتوانێت بەشی هەمووان یارمەتی پێشکەش بکات بۆیە پێویستە دەوڵەمەندانی جیهان بەشداربن لە رزگارکردنی کردنی ئەو کەسانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی چوار ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ تێرکردنی هەموو ئەو ٣٠ ملیۆن کەسە لەماوەی ساڵێکدا، کە رەنگە ئەگەر یارمەتی بەرنامەی خۆراکی جیهانیان بەدەست نەگات بمرن.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی دوو هەزار ملیاردێر لە جیهاندا هەیە کە سامانەکانیان هەشت ترلیۆن دۆلار تێپەڕدەکات، پێویستە هەندێک یارمەتی پێشکەشی کەسانی هەژار بکەن، دەشڵێت: ئێستا جیهان پێویستی بە ئێوەیە تا کارە راستەکە بکەن.

لەماوەی رابردوودا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەرتی ئابووری لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رووی لە لاوازی کرد و هەژارییەکی زۆر هاتە ئاراوە بەتایبەتیش لەدوای دابەزینی نرخی نەوت و داخرانی بازاڕەکانی ساغکردنەوەی شتومەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا