ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، “لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک دەخرێنەڕوو لە دیارترینیان دۆخی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت و بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و پەیڕەوکردنی سیستمی سەرۆک و جێگر دەدرێت”.

هاوکات، “ئەو ڕاسپاردانەی لە دیداری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لەلایەن ئەندامانی دیدار ئاراستەی لیژنەی باڵای دیدار کران، ئەمڕۆ دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت”.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان زیادبکرێت و ئەندامی دیکە لەجێی ئەوانە دابنرێت کە پێشتر سڕکرابوون یان دوورخرابوونەوە.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و سەردانەکەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ سلێمانی کە تێیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا