زانیاری نوێ دەربارەی ئەو كۆچبەرانەی لە ئاوەكانی یۆنان رزگاركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند: ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە 25 ی ئەم مانگە لە دەریای ئایۆن گیریان خواردبوو 69 كۆچبەرن و تا ئێستا نازاندرێت دەنێردرێنە چ كەمپێك لە وڵاتی یۆنان.

شێخ حسێن شێخ حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كۆچبەرانە كە 25 ی ئەم مانگە لە دەریای ئایۆندا گیریان خواردبوو بە هۆی پەك كەوتنی یەختەكەیانەوە، 69 كۆچبەر بووە نەك 80 كۆچبەر، كە سەرجەمیان گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی (كەڵەماتە)، كە 61 كۆچبەریان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە 33 پیاوو 12 ژن وپێنج كچی گەنج و 11 منداڵ پێك هاتبوون لەگەڵ شەش كەس كە خەڵكی توركیان و دوو كەسی دیكەش كە خەڵكی ئەفغانستانن، كە لە كۆگایەكی بەندەرەكانی كەڵەماتا دانراون تا كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان لەو كۆگایە دەمێننەوە.

هەر بە پێی زانیاریەكانی نوێنەری دەزگای لوتكە ، پەنابەرەكان لە كەڵەماتا نامێننەوە بە هۆی نەبوونی كەمپی پەنابەران لەو ناوچەیە، دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوەكان بڕیار دەدرێت كە بۆ چ كەمپێك بگوازرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا