پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمەڵەی کۆچبە گەڕاوەکان کە ڕێکخراوێکی کوردییە و گرنگی بە کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دەدات ڕایگەیاند، “ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە دەریادا لە سنوورەکانی یۆنان گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن”.
لەوبارەیەوە پێشڕەو عەبدوڵـڵا وتەبێژی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، “بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەکان ئەوانەی گیریان خواردووە بەشێکی زۆریان کوردانی ڕۆژهەڵاتن و ژمارەیان زیاتر لە 70 کەسە و ویستوویانە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا”.
باسی لەوەش کرد، “ئەگەر زوو فریایان نەکەون توشی مەترسی گەورە دەبنەوە بەهۆی سەختی کەش و هەواوە”.