پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، فشارەکان هەرچەنێک بن ئێمە هەر بەرەو پێکهێنانی حکومەت هەنگاودەنێین.
لەوبارەیەوە فازڵ مەوات سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو پێکهێنانی حکومەت هەنگاو دەنێن بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی و لەم هەنگاوەش پاشگەز نابنەوە”.
وتیشی، “فشار و هەڕەشەکان هەرچەنێک زۆر بن هەر لە هەنگاوەکانیان بەردەوام دەبن بەرەو پێکهێنانی حکومەت”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ ئەوە دەکەن دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامبدرێت”.