دادگای فیدڕاڵی وادەی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق 30ی ئابی بۆ دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی وادەی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دیاریکرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، بڕیارە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت.

لەماوەی ڕابردوودا ئەندامانی ڕەوتی سەدر و لە سەروو هەمووشیانەوە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا