سەدر داوا دەكات عێراق بەرەو تونێلی تاریكی نەبرێت

پۆڵەتیك پرێس

ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق هۆشداریدا لەوەی عێراق ببێتە تونێلێكی تاریك و رایگەیاند، هیچ بەرژەوەندیەك لە هێرشكردنە سەر بارەگا رۆشنبیری و دیبلۆماسیەكاندا نیە.

موقتەدا سەردر رابەری رەوتی سەدر تویتێكی لەسەر هێرشەكەی سەر ئەنستیتۆی ئەمریكا لە نەجەف كردو رایگەیاند، هێرشكردنە سەر ناوەندە سیاسی و دیبلۆماتییەكان، عێراق بەرەو ئاڕاستەیەكی تاریك دەبات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشی لەوشێوەیە هیچ بەرژەوەندیەكی تێدا نییە، داواش دەكات عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك نەبرێت و كۆتایی بە داگیركاری سیاسی بهێندرێت و دەستتێوەردان لە عێراق بنەبڕ بكرێت.

ئەو داوایەی سەدر دوای ئەوە دیچت درەنگانی شەوی رابردو تەقینەوەیەك لەناوەندی ئەنستیتۆی ئەمریكا لە نەجەف كە ناوەندێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە روویداو تائێستا زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا