پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق رایگەیاند، بە تاوانى هەڕەشەکردن لە دادگا، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ سەباح ساعیدى، یەکێک لە سەرکردەکانى رەوتى سەدر دەرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەباح ساعیدی دەرکرد.
دواتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ غایب عمیری پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوە دەرکردووە بەتاوانی هاندان بۆ کوشتنی دادوەرەکان”.
دوابەدوای پشێوییەکانی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر ناکەین تا نەگەڕێتەوە سەر ڕەوتی دیموکراسی.