پێنج خواردن یارمەتی درێژبوونی باڵای منداڵ دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی جینات و بۆماوەیی بەرپرسن لە گەشەی منداڵ، بەڵام سیستمی خۆراکیش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بەتایبەتی لە کێش و باڵادا.

لە تەمەنی گەشەی منداڵدا پێویستە سیستمی خۆراکیان لەو خواردنانە پێکهاتبێت کە یارمەتی گەشە و درێژبوونی باڵایان دەدەن وەک:

-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک پەنیر، ماست و بەتایبەتی شیر ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ گەشەی منداڵ هەیە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا گرنگەکان بەتایبەتی کانزای کالیسۆم و ڤیتامین دی، چونکە کەمی ئەو دوو ماددەیە لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ کورتی باڵا.

هل منتجات الألبان المخمرة مفيدة لصحتك؟ | الكونسلتو

-دانەوێڵەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەن بۆ جەستە، دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، ڕیشاڵ و کانزاکان بەتایبەتی کانزای ئاسن سوودێکی زۆریان بۆ گەشە هەیە بەڵام دەبێت لە تەمەنی گونجاودا بە منداڵ بدرێن.

انواع الحبوب وأهميتها الغذائية وفوائد الحبوب الكاملة | الطبي

-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی درێژبوونی باڵا دەدات.

ماذا يحدث لجسمك عند تناول البيض يوميا؟ 5 فوائد

-سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ترشی فۆلیک زۆر گرنگن بۆ گەشەی منداڵ و درێژبوونی باڵا.

فوائد الخضروات الورقية - ويب طب

-مۆز
بەیەکێک لە گرنگترین میوەکان بۆ درێژبوونی باڵای منداڵ دادەنرێت، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.

Sohati - الموز هل يرفع الضغط

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا