بەوێنە..ژنێك بەهۆی درێژی قژیەوە ناوی دەچێتە گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاشا ماندێلا شانازی بە قژە درێژەکەیەوە دەکات کە وەک درێژترین قژ ژمارەی پێوانەی لە کتێبی گینسدا شکاند.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی گینس ئەو ژنە ئەمریکیە تەمەنی 60 ساڵە و ماوەی 40 ساڵە قژی نەبڕیوە و درێژییەکی گەیشتۆتە 110پێ(33.5 مەتر)، گینس ناوی “ماندێلا”ی وەک خاوەنی درێژترین قژی ژنان لە ساڵی 2009 تۆمارکرد، گینس جەختی لەوەشکردەوە ئەو ژنە ئەمریکیە تائێستا بەردەوامە لە شکاندنی تۆمارەکانی بەبێ ڕکابەر.

ماندێلا لەشاری کلاریمۆنتی ویلایەتی ئایوا دەژی دەڵێت کاتێک بۆ یەکەمجار دەستی بە درێژکردنەوەی قژی کرد 40 ساڵ لەمەوپێش بوو کە لە ترینیداد و تۆباگۆوە چوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، سوێندی خواردووە کە هیچ قژی نەبڕێت، ماندێلا قژی بەهۆی پەتێکی تایبەتی قژەوە هەڵدەگرێت بۆئەوەی نەکەوێتە سەر زەوی یان ملی ماندووبکات بەهۆی قورسیەکەیەوە، هاوسەری ماندێلا ئیمانوێل چیگی لە دیزاینی بڕینی قژی ژناندا کاردەکات و ڕێگری لە ژنەکەی ناکات بەڵکو لە دیزاینکردنی ستایلەکەیدا یارمەتی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا