پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت سێڤن پڕۆ کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+13+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.