قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری ئەو هەنگوینانە دەکات کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زۆری هەنگوین لەبازاڕەکان و جۆراوجۆری و فرۆشتنەوەی بەنرخی سروشتی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان رێکاری نوێ دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە فێڵی بازرگانی.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “سەرجەم هەنگەوانەکان و دوکانەکانی هەنگوین ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەو هەنگوینەی تێکەڵی شیلەی دەستکرد دەکرێت پێویستە پێکهاتەکەی لەسەر ده‌فری هەنگوینەکە بنوسرێت، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت”.

دەشڵێت، ئەو هەنگوینەی سروشتیە و لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت ئاماژەی پێبدرێت کە سەرچاوەکەی بەرهەمهێنانەکەی کوێیە.

هاوکات قائیمقامی سلێمانی لیژنەکانی راسپارد، لەکاتی سەردانەکانیان بۆ شوێنەکان و هەبونی گومان لەهەر جۆرە هەنگوینێک، راستەوخۆ نمونەی هەنگوینەکە رەوانەی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و زانکۆی سلێمانی بکەن بۆ پشکنین، هەر جۆرە هەنگوینێک لەگەڵ ئەو لیبڵەی لەسەریەتی یەکنەگرێتەوە، تەواوی ئەو هەنگوینە لەناوببرێت و خاوەنەکەشی بەتۆمەتی فێڵکرنی بازرگانی روبەڕوی دادگا بکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا