پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گرێبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆك واژۆ کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئابی 2022 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پرۆژەی شەقامی 60 مەتریی و ئاوەڕۆی هەشتی حەسارۆك، بەبڕی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لەماوەی 110 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، هۆشداری توندیان دایە سەرۆکی حکومەت و ڕایانگەیاند، “سەرمان لە خاوە خاوی وەزارەتەکان دێت، 34 جارە داوا دەکەین و گردبوونەوە سازدەکەین، بەڵام تا ئێستا کێشەکانمان چارەسەر نەکراوە، دووبارە داوا لە بەڕێزتان دەکەین بێنە سەر خەت و نەهێڵن یاری بە چارەنوسی هەزاران هاووڵاتی ئەم شارە بکرێت”.
داواشیان کرد، “بەزووترین کات خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دابین بکرێت و ڕێگەپێدان بکرێتەوە تا بتوانن زەوییەکانیان بکەنە خانوو”.