پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و وتی، “گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆميدييه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئابی 2022 نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى نواندن و كۆميديا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هونه‌رمه‌ندى خوالێخۆشبوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر به نواندن و كاره كۆميدييه‌كانى، جێگه‌ى خۆى له دڵى جه‌ماوه‌رێكى فراوانى كوردستاندا كردبووه‌وه و خۆشه‌ويست و مايه‌ى ڕێز بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت”
ڕۆژی شەممە 20ی ئابی 2022، هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لە تەمەنی 44 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.