جوتیارەكە كۆتایی بە قەیرانی مووچەكە هێنا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
خوێنەری ئازیز دڵنیا بە هەواڵەكەمان بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە و پەیوەندی بە لە 21% و لە 42% نییە بەڵكو بابەتەكە پەیوەستە بەو كێشەیەوە كە لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕووی دا كاتێك یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئاگادار كردەوە لەوەی كە ناتوانن ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێی یانەكە جێگیر بكەن لە شوێنی كیكی سێتین ڕاهێنەری پێشووی یانەكە.

ئاژانسی كواترۆ هەواڵێكی دڕەنگانی شەوی بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە كیكی سێتین یانەی بەرشەلۆنەی ئاگادار كردۆتەوە لەو 4 ملیۆنەی كە دەبوو بیدەنێ‌ پاش ئەوەی لە ئەركی ڕاهێنانی یانەكە دووریان خستەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەو ڕاهێنەرە كە خۆی خاوەنی كێڵگەیەكی پەلەوەرییە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیای بە نووسراوێكی ڕەسمی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە كێشەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆتا هاتووە هەر بۆیە لە داهاتوویەكی نزیكدا یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕێگە بە ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێی یانەكە دەدات لە سەر كورسی یەدەگی یانەكە دابنیشێت لە شوێنی كیكی سێتین.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا