هێزەکانی کۆماندۆ لە هاتووچۆی سلێمانی بازرگانێکی ناسراویان دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی کۆماندۆ کەسێکیان دەستگیرکرد کە چەندین بینا و باڵەخانەی لە چواردەوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەبووە و کاری عەریزەنووسی کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئەم کەسە ناوی (م. هـ) بووە و لە بەرامبەر بڕێک پارە مامەڵەی هاووڵاتیانی ڕایی کردووە کە پەیوەست بوون بە هاوتوچۆی سلێمانییەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا هێزێکی کۆماندۆ هاتووەتە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و ئەم بازرگانەیان دەستگیر کردووە.

دەستگیرکردنی ئەم بازرگانە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهەمان شێوە هێزێکی کۆماندۆ چوونە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە لەوێ سکاڵایان لەسەر بوو و تێوەگلابوون لە گەندەڵی و ڕێگر بوون لە ڕایی کردنی کارە یاساییەکانی شارەوانی سلێمانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتییەكی حزبی، رێكخراوەیی و سەربازی بێت بەهیچ شێوەیەك رێگە پێدراونیە كە ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا