یۆڤی ئیتر سوارێزی ناوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی ڕۆژی پێنج شەممە لویس سوارێزی ئۆرەگوایی ڕووی لە وڵاتی ئیتاڵیا كرد و لە شاری ڕیجینا تاقی كردنەوەی زانینی زمانی ئیتاڵی ئەنجامدا و بە ماوەی 25 خولەك سەرجەم پرسیارەكانی وەڵام دایەوە و هیواكانی بە ڕوو كردنە خولی ئیتاڵیا و واژوو كردنی بۆند لەگەڵ یانەی یۆڤنتۆس گەشایەوە، بەڵام شەوەكەی هیوای ئەو یاریزانە بە كۆتا هات كاتێك یۆڤی بڵاوی كردەوە كە بۆندی لەگەڵ ئیدین دزیكۆی هێرشبەری یانەی ڕۆما واژوو كردووە پاش ئەوەی ڕۆماش بۆندی لەگەڵ میلیكی هێرشبەری یانەی ناپۆلی واژوو كرد.

بە پێی چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی ڕۆما میلیكی بە بۆندێكی 5 ساڵی و مووچەی 4.5 ملیۆن و نیو یۆرۆ واژوو كردووە و یۆڤیش بۆندەكەی لەگەڵ دزیكۆ بۆ 2 ساڵە و بە مووچەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ.

لە كۆتاییشدا چەند ڕۆژنامەیەكی ئیتاڵیا ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە كە سەردانەكەی سوارێز بۆ ئیتاڵیا بە باچوو بەو پێیەی یانەی خانمە پیرەكە دزیكۆی گواستەوە ئیتر پێویستی بە گواستنەوەی لویس سوارێز نابێت لە بەرشەلۆنەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا