پۆڵەتیک پرێس
هەندێک لە شوێنی کۆنسێرت و نمایشەکان هەنگاویان ناوە بۆ سنوردارکردنی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بەو هیوایەی خەڵک هانبدەن چێژ لەو ساتانە ببینن بەبێ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، شێف تیم لۆڤ خاوەنی چێشتخانەیەکی ئیتاڵی لە فۆرت ۆرسی تەکساس بڕیاریدا کاتی ئەوە هاتووە چێژ لە ئێوارەیەک وەربگریت بەبێ مۆبایلی زیرەک.
چێشتخانەکە ڕێگایەکی تایبەتی بۆ مامەڵکردن لەگەڵ کڕیارەکانی هەیە، داوا لە کڕیارەکانی دەکات پێش دانیشتن بۆ خواردن تەلەفۆنەکانیان لەشوێنی تایبەت جێبهێڵن، بەپێی تۆڕی ئێن بی سی تیم باس لەوەش دەکات ئەگەر میوانێک چاوەڕێی پەیوەندیەکی گرنگ بێت یان نیگەران بێت دەربارەی ڕووداوێک چێشتخانەکە خزمەتێکی تایبەتی پێشکەش دەکات ئەگەر میوانەکە پەیوەندیەکی بۆ هات کارمەندێک بە تەلەفۆنەکەوە دەچێتە لای بۆ سەر مێزی نانخواردن و دەبێت بچێتە دەرەوە بۆئەوەی بەکاریبهێنێت.
تیم دەڵێت:”ئێمە بیرمان لەو کەسانەش دەکردەوە کە دەیانەوێت وێنەی شوێنێک یان شتێک بگرن، ڕۆژی دواتر بە ئیمەیڵێک هەموو ئەو وێنانەیان بۆ دەنێرین کە داوایان کردبوو”.