30 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی زیندانیانی بادینان هۆشداری دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

30 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاكسازی و بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر دایەو هەر مەترسیەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانیانە دروست ببێت دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.

لە راگەیەندراوێكدا 30 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان رایدەگەیەنن، زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحكامی مەرجەكانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە كەلەمادەی 331 ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەكاندا هاتووە ، پێویست بوو كار ڕایی ئازادكردنیان بۆ ئەنجام بدرایە بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلكردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا.

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، ماوەی 26 ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرەو ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایەو كار ڕایی بەردانی مەرجداری ئاڕاستەی داواكاری گشتی بكردایە، ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای كەتن بكات تا كاروبارەكانیان ڕاییبكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەربێت .

باس لەوەش دەكەن ئێمە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە داواكاری گشتی چاكسازی گەورانی هەولێر بكات بەهۆی كەمتەرخەمی كردنی لە ئەركی چاودێری كردن لە سستی كارڕاییەكان .
هەروەها داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە كەمتەرخەمی كردنی لەڕاپەڕاندنی ئەركەكەیدا .

داوا لە سەرۆكی دەستەی دەسپاكی دەكەن بەزوترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی كە كەمتەرخەمییان كردووە لە ئەركەكانیاندا.

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاكسازی و بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر دایەو هەر مەترسیەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانیانە دروست ببێت دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.
ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان هەموو هەوڵێك و ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر بەمەبەستی پێشێلنەكردنی ماف و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و بەكارنەهێنانی دادگاو دەزگاكان بۆ مەرامی سیاسی و تۆڵە كردنەوە.

1. دیاری ئەنوەر
2. سەرچنار ئەحمەد
3. عەلی حەمە ساڵح
4. عەبدولستار مەجید
5. گوڵستان سەعید
6. شێركۆ جەودەت
7. ڕۆژان حەمە ڕەش
8. سیروان بابان
9. سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
10. مەم بورهان قانع
11. هەژان حەسەن كوێستانی
12. هەڵزئەحمەد بۆتانی
13. ڕوپاك ئەحمەد
14. هاوڕێ مەلا ستار
15. ئاشنا عەبدوڵا
16. مەلا ناسر
17. عومەر گوڵپی
18. سەلمە فاتح تۆفیق
19. بەدریە ئیسماعیل
20. شیرین ئەمین
21. شەمۆل ئاشتی
22. دكتۆر ئیسماعیل سگێری
23. دابان محمد
24. ئەبوبەكر هەڵەدنی
25. كاروان گەزنەیی
26. شیرین یونس
27. بەڵێن ئیسماعیل
28. شنۆ ئەشقی
29. عوسمان كانی كوردەیی
30. لوقمان وەردی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا