مستەفا كازمی دەستپێشخەرییەك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەركردەی لایەنەكان بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی دەكات.

بەپێی ئەو بەیاننامەی كەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە هاتووە: لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی هاوبەشی نیشتمانییەوە، كە هەمووان لەسەر بنەمای پاراستنی یەكڕیزی، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق كۆدەكاتەوە، بانگەواز لە برایانی سەركردەی هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان دەكەم، بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی نیشتمانی بكەن، كە سبەی چوارشەممە لە بینای حكومەت بەڕێوە دەچێت.

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئامانجی سەرەكی لە كۆبوونەوەكە، دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی نیشتمانی جددی و بیركردنەوەیەكی هاوبەشە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق و هێوركردنەوەی گرژییەكان.

هەر لەو بەیاننامەیەدا، كازمی، داوای لە هەموو لایەنە نیشتمانییەكان كردووە، گرژییەكانیان لە ئاستیی میللی و میدیایی خاو بكەنەوە. دەرفەتی گونجاو بدەن بۆ خستنەڕووی روانگە و چارەسەری مامناوەند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا