دواین زانیاری لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر كۆبانێ‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاشكرای كرد، لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر بنكەیەكی سەربازی سوپای سووریا، 11 كەس كوژران.

رۆژی سێشەممە 16_8_2022، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنكەیەكی سەربازی سەر بە سوپای بەشار ئەسەدیان لە گوندی (چارقلی) لە نزیك كۆبانێ بۆردومانكرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 11 كەس كوژراون.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەهۆی زۆری ژمارەی برینداران و خراپی دۆخی تەندروستیان، چاوەڕێ دەكرێت ژمارەی كوژراوان بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا