خواردنی ئاڤۆکادۆ لە ژەمی بەیانیاندا ڕێگری لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی و ئەو خواردنانەی لە سیستمکەدا هەن ڕۆڵێکی گرنگیان لەسەر تەندروستی دڵ هەیە، بەشێوەیەکی گشتی گۆشتە ئامادەکراوە لەقتونراوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە لەگەڵ نانی بەیانیدا دادەنرێن و دەخورێن ئەوانیش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکەن، لەجێی ئەوان دەتوانرێت ئاڤۆکادۆ لەگەڵ پارچەیەک نانی گەنمی تەواو لە ژەمی بەیانیدا بخورێت پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

ئاڤۆکادۆ و دانەوێڵە تەواوەکان ڕێژەیەکی زۆر چەوری و ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدەن و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانەی هەفتەی دووجار ژەمێک دەخۆن کە ئاڤۆکادۆی تێدابێت مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بەڕێژەی %16 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆن.

Avocado shortage: Prices soar with demand - NZ Herald

ئاڤۆکادۆ هەموو ئەو چەوریە بەسوود و ڕیشاڵانە بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا