موقتەدا سەدر بڕیاریدا خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی شەممە دوابخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بڕیاریدا خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی شەممە دوابخات.

لە نوێترین پەیامیدا موقتەدا سەدر جەختی لەوەکردەوە، “بەردەوامین لە چاکسازی و شۆڕش دژی گەندەڵییەکانتان ئەی گەندەڵکاران”.

وتیشی، “گەر ئێوە گرەو لەسەر شەڕی ناوخۆ دەکەن، من گرەو لەسەر پاراستنی ناوخۆ دەکەم، وە پشتیوانی عێراقییەکان لە هەموو شتێک بەنرخترە”.

باسی لەوەش کرد، لە خۆشەویستیم بۆ عێراق و عەشقم بۆ گەل و پیرۆزییەکانی، خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕۆژی شەممە دوادەخەم تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە، تا پلانە “پیسەکانتان” هەڵوەشێنمەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر وادەی خۆپیشاندانی ملیۆنی دیاریكرد و رایگەیاند، لە كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی رۆژی شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی دەستپێدەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا