وەزیرەکەی سەدر پەیامێکی توند بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە بووین شەش وەزیرمان لەسەر گەندەڵی دوورخستەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرەکەی سەدر نوێترین پەیامی بڵاوکردەوە و تێیدا کوتلەی سادیقون بە “کوتلەی درۆزنەکان” ناودەبات و دەشڵێت، “ئەوە ئێمە بووین شەش وەزیرمان لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دوورخستەوە”.

لە نوێترین پەیامیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ساڵح محەمەد عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، “کوتلەی درۆزنەکان دەڵێن ڕەوتی سەدر دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرێت کە لە حکومەتەکانی پێشوودا ئامادەیی هەبووە” وەڵام: بەڵێ، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین و نکوڵی لێناکەین، ئێمە لە پڕۆسەی سیاسیدا وەک عەلی بن یەقتین بووین، بەڵام سودی نەبوو لەگەڵتان، چونکە ئێوە سوورن لەسەر گەندەڵی.

دەشڵێت، لە هەمان کاتیشدا بەرپرسیارێتی ناگرینە ئەستۆ لەبەر ئەم هۆکارانە:

یەکەم/ لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییە شەرمەزارکەرە ڕێکنەکەوتین.

دووەم/ بەرەنگاری داگیرکەر بووینەوە کە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی گەندەڵیتان.

سێیەم/ لەکاتی خۆیدا بەشداری ئەنجومەنی حکوممان نەکرد، سەرباری ئەوەی ئێوە لەو کاتەدا سوور بوون لەسەر ئەوەی بەشداری بکەن.

چوارەم/ شەش وەزیرمان بەهۆی گەندەڵی دوورخستەوە.

پێنجەم/ لێپێچینەوەمان لەگەڵ گەندەڵکاران و ئەوانەی گومانی گەندەڵییان لەسەر بوو کرد، ئەمەتان ڕەتکردەوە و گەندەڵەکان هاتنە پاڵتان.

شەشەم/ “کوتلەی درۆزنەکان”.. ئێمە دژی گەندەڵی وەستاوینەتەوە، ئەگەر وا نەبووایە ئێوە لە ڕەوتی سەدر دەرنەدەکران.

حەوتەم/ لەگەڵ داگیرکەدا دانوستانمان نەکرد بۆ ئەوەی لە زیندانەکان دەرباز بین وەک ئەوەی ئێوە کردتان.

هەشتەم/ هەر ناکۆکییەکتان لەنێوانمان هەڵگیرساند، خێرا سەرکردەکەمان هەستا بە هێورکردنەوەی.

نۆیەم/ شوێنکەوتوویی گەورەترین هۆکاری گەندەڵییە، بەڵام سەرگەورەکەتان دەڵێت، “شوێنکەوتووییمان نهێنی سەرکەوتنمانە.

دەیەم/ هێرشمان نەکردەسەر پاڵاوتگەی بێجی.

یانزەیەم/ سەرگەورەتان دەڵێت، “ئەگەر لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران بکرایە ئێستا زیندانەکان پڕ بووبوون”، ئەمەش واتە لێپێچینەوەیان لێناکرێت.

دوانزەیەم/ وازمان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هێنا.

سیانزەیەم/ 73 ئەنداممان لە پەرلەمان کشاندەوە تا لەگەڵ گەندەڵییەکانتان ڕێکنەکەون.

چواردەیەم/ ئەندامانی حەشدی شەعبی بۆ پڕکردنەوەی حەزەکانتان بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا ئێمە دەمانەوێت خوێن و ناویان بپارێزین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا